بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، پێشوازی لە دەستپێشخەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستکردن بە دیالۆگ و دانوساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات، داواشی لە بەغدا کردووە بەدەم ئەو دەستپێشخەرییەوە بچێت.
ئانیێس رۆتاتێ-سپانی، گوتەبێیژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێ "پێشنیازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، هەنگاوێکی ئەرێنییە و هیوادارین دەسەڵاتدارانی بەغدا بەدەمییەوە بچن".
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هەروەها دەڵێت "فەرەنسا بەردەوام داوای دیالۆگ و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولای کردووە بۆ پاراستنی یەکێتی و سەروەری خاکی عێراق، کە مافە دەستوورییەکانی کورد لەبەرچاوبگیرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 24-10-2017 پێشنیازی کرد بۆ "راگرتنى دهستبهجێی تهقهكردن و ههموو جۆره كردارێكى سهربازى له ههرێمى كوردستان. سڕكردنى ئاكامى گشتپرسی و دهستپێكردنى دیالۆگى كراوه لهنێوان حكومهتى ههرێمی کوردستان و حكومهتى فیدراڵ لهسهر بنهماى دهستوورى عێراق".
بەڵام ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تارانەوە دەستپێشخەرییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە و دەڵێت تەنیا بە هەڵوەشانەوەی گشتپرسی و پابەندبوون بە دەستوور رازی دەبێت.
٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ - ١٠:١٨
News ID: 862853
فەرەنسا پێشوازی لە دەستپێشخەریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات.